یەک شەممە, 28 نیسان 2019 07:27

کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عیراق چەند سەنتەرێکی گەڕۆک بۆ تۆمارکردنی دەنگدەران لە کەمپەکانی ئاوارە ناوەخۆییەکان دادەنێت بۆ ئەوەی ئاوارەکان خۆیان تۆماربکەن بۆ دەنگدان لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان گرنگ

نووسراوە لەلایەن: 

کەمپی ئێسیان، دهۆک، عیراق، ٢٤ی نیسانی ٢٠١٩- ئەگەرچی هەرێمی کوردستان لە هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عیراق بەشداری ناکات، بەڵام ئەو هاوڵاتییانەی کە بەهۆی تیرۆر و شەڕەوە لە ناوچەکانی تری عیراقەوە ئاوارەی هەرێمی کوردستان بوون هەلێکیان دەبێت بۆ دەنگدان هەروەکو چۆن لە ناوچەکانی خۆیان بن، بەڵام ئەو هەلە تەنها بە ڕێگەیەک بەدەست دێت ئەگەر ئێستا ناوی خۆیان تۆماربکەن کە هێشتا کاتیان لەبەردەست ماوە.

لە بەرواری ٢٤ی نیسانی ٢٠١٩دا خاتو ئالیس وۆڵپۆڵ، جێگری نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عیراق سەردانی چەند ناوەندێکی تۆماری دەنگدەرانی لە کەمپەکانی شاریا و ئێسیان بۆ ئاوارە ناوەخۆییەکان کرد لە پرێزگای دهۆک لە هەرێمی کوردستان بۆ ئەوەی لە نزیکەوە ئاگاداربێت لە چۆنیەتی بەڕێوەچوونی پرۆسەی تۆمارکردنی ئاوارە ناوەخۆییەکان. هەروەها ئەو خاتونە کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ بەڕێز یوسف بەرواری، بەڕێوەبەری نوسینگەی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لە پارێزگای دهۆک، و تیمەکەی ئەنجامدا بۆ تاوتوێکردنی ئەو ئاڵنگارییانەی ڕووبەڕووی کۆمسیۆن دەبنەوە لە دابینکردنی خزمەتگوزاری تۆمارکردنی دەنگدەران بۆ ئەو ژمارە زۆرەی ئاوارە ناوەخۆییەکان لە پارێزگای دهۆک (کە نزیکەی ٢٤٠٠٠٠ دەنگدەری ئاوارەی لێیە). بەڕێز بەرواری لەگەڵ خاتو وۆڵپۆڵ سەردانی ناوەندی تۆماری دەنگدەرانیان لە کەمپی ئێسیان کرد.

خاتو وۆڵپۆڵ، کە نوسینگەکەی لە نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاریکاری عیراق (یونامی) هەماهەنگی ڕاوێژی نەتەوە یەکگرتووەکان و هاوکاری تەکنیکی بۆ کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان دەکات، دەستخۆشی لە هەموو ئەو کارمەندانەی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق کرد کە چاوی پێکەوتن بۆ کارامەییان لە ڕاپەڕاندنی کارەکان کە هەندێکیان خزمەتگوزاری تۆماری دەنگدەران بە شێوەی گەڕۆک دەگەیەننە ناوچە دوورە دەستەکان. ئەو خاتونە داوای لە هەموو ئەو ئاوارە ناوەخۆییانە کرد کە مافی دەنگدانیان هەیە ناوی خۆیان تۆمار بکەن بۆ ئەوەی بتوانن دەنگی خۆیان بگەیەنن بەم بۆنەیەش وتی: "ئەگەر ئێستا ناوی خۆتان تۆمار بکەن ئەوا لە کاتی هەڵبژاردنەکان دەتوانن دەنگی خۆتان بدەن. بەڵام ئەگەر ناوی خۆتان تۆمار نەکەن ئەوا مەترسی ئەوە هەیە کە دەنگتان نەبیسترێت."

خاتو وۆڵپۆڵ لەگەڵ تیمی میدیایی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان و بەڕێوەبەرانی کەمپەکانی ئێسیان و شاریا باسی لە چۆنیەتی بڵاوکردنەوەی زانیاری و پەرەپێدانی پرۆسەی خۆ تۆمارکردن بۆ دانیشتوانی کەمپەکان کرد. زۆربەی بۆچوونەکان ئاماژەیان بەوە دەکرد کە پێویستە ماوی دیاریکراوی تۆمارکردن پێویستە درێژ بکرێتەوە بۆ ئەوەی زۆرترین هاوڵاتی بتوانن ناوی خۆیان تۆمار بکەن. بۆ خۆ ئامادەکردن بۆ هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی پارێزگاکانی داهاتوو، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان هەڵدەستێت بە نوێنکردنەوەی تۆماری دەنگدەران بۆ ئەوەی هەل بە هەموو ئەوانە بدرێت کە مافی دەنگدانیان هەیە بتوانن دڵنیاببنەوە لەوەی ناویان تۆمارکراوە و دەتوانن لە هەڵبژاردنەکاندا دەنگ بدەن. کۆی گشتی ٩٠٦ ناوەندی تۆماری دەنگدەران بەسەر ١٥ پارێزگا دابەش بوونە بەبێ ڕەچاوکردنی هەرێمەکان. هەروەها، سەرباری ناوەندە جێگیرەکانی تۆماری دەنگدەران، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان تیمی گەڕۆک دەنێرێت بۆ شوێنە دوورە دەستەکان وەکو کەمپی ئاوارە ناوەخۆییەکان بۆ تۆمارکردنی دەنگدەران.

وێنە: نوسینگەی ڕاگەیاندنی یونامی / ڕەشوان ساڵح

Photo album: كرته‌ی ئێره‌ بكه‌

Photos: Rashwan Salih

Video: ئێره‌ كرته‌ بكه‌

 

 

زانیاری زیاتر

  • Agency: UNAMI
دواترین دەستکاریکردن لەسەر یەک شەممە, 28 نیسان 2019 07:37
© 2019 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.