راهێنانه‌كه نمایشێكی سه‌باره‌ت به مافی كه‌سی تۆمه‌تبار له یاسا و رێوشوێنه‌كانی عیراقدا له‌خۆگرتبوو كه له‌لایه‌ن شاره‌زایه‌كی بواری یاسای تاوان و پارێزه‌رێكی خۆماڵی، موئه‌ییه‌د عوبه‌ید ئالێزییهوه پێشكه‌شكرا هه‌روه‌ك چۆن نمایشێكی تریش سه‌باره‌ت به ده‌سته‌به‌ریی دادگاییكردنی ره‌وا له‌لایه‌ن نوسینگه‌ی مافی مرۆڤی یونامییه‌وه خرایه‌ڕوو به‌گوێره‌ی مادده‌ی ژماره ١٤ی په‌یماننامه‌ی جیهانیی مافه یاسایی و مه‌ده‌نییه‌كان كه عیراق خۆشی له‌و په‌یماننامه‌یه‌دا ئه‌ندامه.
راهێنانه‌كه جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه وڵاته‌كان پێویسته پابه‌ند بن به پاراستنی مافه‌كانی مرۆڤ له كاتی روبه‌روبوونه‌وه‌ی تیرۆردا و پاراستنی مافه‌كانی مرۆڤیش مه‌رجی دابینكردنی ستراتیژی كاریگه‌رانه‌ی روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی تیرۆره. هه‌ر له‌و خوله‌دا باس له‌و رێوشوێنانه كرا كه پێویسته له كاتی روبه‌روبوونه‌وه‌ی تیرۆردا له‌لایه‌ن وڵاته‌كانه‌وه بگیرێنه‌به‌ر به‌گوێره‌ی پابه‌ندییه جیهانییه‌كانی مافه‌كانی مرۆڤ به‌گرتنه‌خۆی مافی دادگاییكردنی رهواشهوه و ئه‌مه‌ش به‌ڕێوه‌بردنێكی شایسته بۆ دادوه‌ری دابین ده‌كات.
وێنه‌كان: حارس ئه‌لعوبه‌یدی، به‌شی راگه‌یاندنی یونامی
بۆ بینینی وێنه‌كان ئێره كرته بكه