ئەم پەڕەیە چاپ بکە
دوو شەممە, 22 نیسان 2019 09:59

لێکۆڵینەوەیەکی نوێ بارودۆخی ئاوارەبوونی درێژەپێدراو و هیواخواستن بۆ یەکگرتنەوەی خۆجێێ لە عێراق دیاری دەکات

هەولێر- ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ لە عێراق دوو دەستە لێکۆڵینەوەی تەواوکاری لە هەنووکەدا تەواو کردووە کە هۆیەکان لە دوای ئاوارەبوونی درێژەپێدراو لە عێراق تێدەڕوانێت وە سەرەڕای هیواخواستنی خێزانە ئاوارەکان بۆ یەکگرتنەوەیان لە کۆمەڵگا خانەخوێەکەیان.

بەشی یەکەمی لێکۆڵینەوەکە تیشکویەکی دووانەی هەبووە، كه ئەمەش شیکردنەوەی هەردووناوچەی سەرەکی ڕەسەن و ئاوارەبوون، وه بەمەش دیاریکردنی بەربەستەکان بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکان وە هەروەها هەڵسەنگاندنی چۆنیەتی گونجانەوەیان لە شوێنەکانی ئاوارەبوون و گەڕانەوە دەکات.

لێکۆلینەوەکان ئەنجامەکان دەردەخات کە لە سەدا ٤١ لە سەرجەمی ئاوارەکانی موسڵ و شەنگاڵ لە شوێنی ڕەسەنی خۆیان ئاوارەن، بەڵام چارەکی ئەم ژمارەیە خەڵکی ناوچەی حەویجەن لە کەرکوك، بێجی لە سەڵاحەدین، فەلوجە و رەمادی لە ئەنبار وە هەروەها تلەعفەر و بعاج لە نەینەوا.

بەشی یەکەم و بەشی دووەمی لێکۆڵینەوەکە کە لە بارەی بارودۆخی ئاوارەبوونی درێژەپێدراو تەماشا بکە.

زیاتر لە شەش ملیۆن عێراقی ئاوارە بوون لە کاتی دەستپێکردنی شەر و پێکدادان لەگەڵ داعش لە ٢٠١٤وە، وە نزیکەی ١.٧ ملیۆن لەئاوارەبوون ماونەتەوە.

لەکاتێکدا لە سەدا ٦١ لە ڕێژەی ئاوارەکان وادادەنرێت کە ئاوارەبوونیان درێژەپێدراوە چونکە نزیکەی سێ ساڵ زیاتر ئاوارەن، وە نزیکەی هەموویان لە مەترسی ئاوارەبوونی درێژخایەنن . وە هەروەها لێکۆڵینەوەکە دیاریدەکات کە ئاوارەکان شوێنەکانی ئاوارەبوون جێناهێڵن (یان تەنها زۆر لەسەرەخۆ ) دەڕۆن بۆ شوێنی تری ئاوارەبوون (کەمتر لە ١٥٪ ی لە ئایاری ٢٠١٨)، وە زۆربەی ئاوارەکان نیازی مانەوەیان هەیە بەلای کەمی بۆ ماوەی ١٢ مانگی تر لە شوێنی ئاوارەبوونیان.

هۆی سەرەکی کە بینراوە لەلایەن ئاوارەکان بۆ مانەوەییان لە ئاوارەبووندا، ڕووخاندنی خانووەکانیانە لە کۆمەڵگای ڕەسەنی خۆیان. کە ئەمە بووە هۆی لە ٥٢٪ ئاوارەکانی دەرەوەی کامپ ڕایان گەیاندووە ئەمە بەربەستێك بێت وەك لە ڕێژەی ٣٨٪ ئاوارەکانی ناو کامپ.

لێکۆڵینەوەی دووەم کە بەهاوبەشی لە لایەن ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ وە گروپی کاری گەڕانەوەو ڕاوێژی کۆمەڵایەتی جێ بەجێ کراوە، درێژەپێدان و شیانەکانی بوار و گونجانەوەی یەکگرتنەوەی خۆجێی ناوەخۆ بۆ خێزانە ئاوارەکانی درێژخایەن لە پارێزگاکانی سلێمانی و بەغدا دەکۆڵێتەوە.

"سوربوونی یەکگرتنەوەی ئاوارەکان بۆ ناو کۆمەڵگای خانەخوێەکان لە عێراق" حاڵەتەکە لە سەر دوو بەش تێدەڕوانێت: ئەزموون و پێزانینی ئاوارەکان لە شوێنی ئاوارەبوونیان، وە سەرەڕای ئەزموونی کۆمەڵگا خانەخوێیەکان، کە هۆیەکان دیارە دەکات کەوایان لێ دەکات هەست بکەن زیاتر یەکیان گرتۆتەوە لەگەڵ کۆمەڵگا خانەخوێیەکەیان. وە بەپێچەوانەوە، کەوا لە کۆمەڵگا خانەخوێیەکان دەکات زیاتر قەبووڵیان بکات.

بە تێکرایی، لێکۆڵینەوەکە دیاری دەکات کە بارودۆخی ئابووریی ئاوارەکان هۆی سەرەکییە کە کاریگەری هەیە لەسەر یەکگرتنەوەیان. بۆ نموونە، ئەو ئاوارانەی کە پاشەکەوتیان هەبووە لە ماوەی ئاوارەبوونیان ڕەنگە زیاتر هەست بکەن یەکیان گرتووە لە کۆمەڵگا خانوخوێێیەکان.

لەم بارەیە بەرێز مارتە رۆیدس، ڕێکخەری نەتەوەی یەکگرتووەکان بۆ هاوبەشە مرۆییەکان لە عێراق گوتی، " ناتوانین ستراتیجی کاریگەر بۆ دۆزینەوەی چارەسەری درێژخایەن گەشەی پێبدەین بۆ ئاوارەبوون ئەگەر ئێمە تێنەگەین بۆچی زۆربەی عێراقییەکان لە ئاوارەیی دەمێننەوە وە هەروەها ناتوانین ئاسانکاری بۆ ئەم ئەم چارەسەرە درێژخایەنانە بکەین ئەگەر ئێمە تێنەگەین کە چ هۆکارێك ئاسانکاری دەکات یان گیرانی گەڕانەەوە یان یەکگرتنەوەی دانیشتوانی ئاوارە دەکات. ئەم لێکۆڵینەوانە کە لەلایەن ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ وە هاوبەشەکانی ئەنجام دراوە لە کاتێکی زۆر گونجاو وەك تیمیێکی نێودەوڵەتی نەتەوەی یەکگرتووەکان لە عێراق لە پرۆسەی ئامۆژگاریکردن و یارمەتیدانی حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان دانە بۆ دابینکردنی چارەسەری شکۆدار و درێژخایەن بۆ خێزانە عێراقییەکان کە لە ئاوارەیی ماونەتەوە".

هەروەها بەرێز جیم کارپی، نوێنەری نووسینگەی گەشەپێدانی نێودەوڵەتی بەریتانی گوتی، "نووسینگەی گەشەپێدانی نێودەوڵەتی بەریتانی (UKAID) خۆشحاڵە بە پاڵپشتی کردنی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ لە عێراقدا لە بارەی ئەم دوو لێکۆڵینەوە قووڵە کە بەشێوەیەکی زیاتر تيشك خستە سەر کە چۆن ئاوارەبوونی درێژخایەن لە عێراق چارەسەر بکرێت. ئەنجام و ڕاسپاردە سەرەکییەکان ئاگاداری بەرنامە و سیاسەتەکان دەکات ئەوانەی کە نیازی دۆزینەوەی چارەسەری درێژخایەن بۆ ئاوارەبوونیان هەیە".

بەرێز گێرارد وایت، سەرۆکی نێردەی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ گوتی، " ئەم جۆرە تۆژینەوە بەسوودە بۆ هەردوو لایەنە کاراکانی مرۆیی و گەشەپێدان بۆ دڵنیابوونی یەکگرتنەوەیەکی درێژخایەن بۆ ئاوارەکان لە کۆمەڵگای ڕەسەن وە هەروەها گەڕانەوە. ئێمە خۆشحاڵین بۆ بەشداریبوونمان بۆ تێگەیشتنێکی زیاتر لەسەر مشت و مڕی چارەسەری درێژخایەن لە عێراق، چاوەڕوانین بۆ پشتگیری کردنی حکومەتی عێراق وە حکومەتی هەرێمی کوردستان لەم بارەدا".


بۆ زانیاری زیاتر تکایە پەیوەندی لەگەڵ ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچی عێراق بکە:
ساندرا بلاك، تەلەفۆن: ٩٦٤٧٥١٢٣٤٢٥٥٠+، ئیمێل: ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.