شەممە, 23 ئازار 2019 14:38

خاتو جینین هێنیس-پلاسخارت، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەوپەڕی خەم و پەژارەی خۆی دەردەبڕێت سەبارەت بە گیان لەدەستدانی هاوڵاتیان لە کارەساتەکەی ڕوباری دیجلە

بەغدا، عیراق، ٢١ی ئاداری ٢٠١٩ – ئەمڕۆ خاتو جینین هێنیس-پلاسخارت، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەوپەڕی خەم و پەژارەی خۆی دەربڕی بە گیان لەدەستدانی چەندان قوربانی دوای نقومبووننی بەلەمێک لە ڕوباری دیجلە لە شاری موسڵی باکوری عیراق

 نوێنەری تایبەت وتی: "ئەمە کارەساتێکی دڵتەزێنە، ئێمە ئەو پەڕی خەم و پەژارەی خۆمان بۆ گیان لەدەستدانی ئەو هاوڵاتییانە دەردەبڕین و سەرەخۆشی لە خێزان و ناسیاوانی قوربانیان دەکەین. تراژیدیای کارەساتەکە بەوە گەورەتر بوو کە لە یەکەم ڕۆژی بەهار ڕوویدا لە کاتێکدا خەڵکی سەرقاڵی یادکردنەوەی جەژنی نەورۆزن. هیوادارین لێکۆڵینەوەیەکی تێروتەسەل بکرێت بۆ ئەوەی بزانین چی ڕوویدا و بۆچی بووە هۆی کەوتنەوەی ئەو ژمارە زۆرەی قوربانیان."

© 2019 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.