یەک شەممە, 10 ئازار 2019 00:56

به‌ڕپرسی مافه‌كانی مرۆڤی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ فیستیڤاڵی فیلمی ٣*٣ : فیلمه‌كان دیمه‌نه‌كانی ژیان و كۆژانه‌ مرۆییه‌كان و هه‌ڵسانه‌وه‌ و جوانی و هێزی عیراقییه‌كان نیشان ده‌ده‌ن گرنگ

به‌غداد، ٧ی ئاداری ٢٠١٩:- نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ستایشی فلیمساز و ئاكته‌ر و موزیكژه‌ن و ده‌رهێنه‌ره عیراقییه‌كان ده‌كات وه‌ك به‌شێك له‌ فیستیڤاڵی فلیمی ٣ به‌ ٣ كه‌ له‌ ٣-٥ی ئاداری ٢٠١٩ له‌ به‌غداد ئه‌نجامدرا.

فیلمه‌كان له‌ فیستیڤاڵێكی ٣ رۆژه‌یی نیشان دران كه‌ هه‌ر یه‌كه‌یان له‌ نمایشێكی ٣ خوله‌كی كه‌ به‌ ته‌واوی له‌لایه‌ن عیراقییه‌كان‌ خویانه‌وه‌ به‌رهه‌م هێنرابوو باسی له‌ كاریگه‌ریی جیاكاریی دژی كه‌مینه‌كان و توندوتیژیی به‌رامبه‌ر ژنان و كاره‌ دزێوه‌كانی شه‌ڕ و به‌رده‌ستبوونی خوێندن و نیگه‌رانییه‌كانی مافی مرۆڤی ده‌كرد.

فیستیڤاڵه‌كه،‌ كه‌ له‌لایه‌ن ده‌زگای سینه‌مای عیراقی و شاری هونه‌ره‌وه‌ و به‌ پاڵپشتیی به‌شی مافه‌كانی مرۆڤی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ عیراق رێكخرابوو، ناوی "٣ به‌ ٣"ی لێنرا به‌و پێیه‌ی كه‌ بۆ ماوه‌ی ٣ رۆژ درێژه‌ی ده‌بێت و ته‌نها فیلمه‌ ٣ خوله‌كییه‌كانیش نیشان ده‌دات. فیستیڤاڵه‌كه‌ ٢ جۆر فیلم له‌خۆ ده‌گرێت كه‌ یه‌كێكیان بریتییه‌ له‌و كورته‌ فیلمانه‌ كه‌ باس له‌ كه‌مینه‌كان و مافه‌كانی مرۆڤ ده‌كه‌ن كه‌ له‌لایه‌ن عیراقییه‌كانه‌وه‌ به‌رهه‌م هێنراون‌ له‌گه‌ڵ چه‌ندان كورته‌ فیلمی تر به‌ بیانییه‌كانیشه‌وه‌. له‌ كۆی ٩٠٠ فیلم، ٢٤یان، كه‌ ٦یان ئی مافه‌كانی مرۆڤی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بوون و تایبه‌تیش بوون به‌ مافه‌كانی مرۆڤ ، توانیان بچنه‌ ناو جۆری كورته‌ فیلمی كه‌مینه‌ و مافی مرۆڤه‌وه‌ و به‌درێژایی فیستیڤاڵه‌كه‌ش هه‌ر له‌ نمایش دابوون.

نوسینگه‌ی مافی مرۆڤی یونامی له‌ عیراق به‌چڕی كاری له‌گه‌ڵ ده‌زگای سینه‌مای عیراقی و هونه‌ره‌كان كرد بۆ ئه‌وه‌ی كه‌مینه‌كان و مافه‌كانی مرۆڤ بكاته‌ چه‌قی فیستیڤاڵه‌كه‌ی ئه‌مساڵ. به‌گوێره‌ی رێكاره‌كانی پێشبڕكێش، هه‌ر فیلمێك ده‌بوو یان نووسه‌ر یان ئه‌كته‌ر یانیش ده‌رهێنه‌رێكی مێیینه‌ی هه‌بێت كه‌ په‌یوه‌ندی به‌ كه‌مینه‌كان و مافه‌كانی مرۆڤه‌وه‌ ‌بێت و به‌ هیچ كلۆجێكیش نه‌ده‌بوو گه‌شه‌ به‌ گیانی مه‌زهه‌بی یان رق و كینه بدات. ‌

"مۆزیكی من"، كه‌ فیلمێكی جۆله‌یی جۆری كه‌مینه‌كان و مافه‌كانی مرۆڤیی مورته‌زا ئه‌لئامیری بوو، توانی خه‌ڵاتی ئاڵتونی له‌ بواری كه‌مینه‌كان و مافه‌كانی مرۆڤ‌ به‌ده‌ست بێنێت.فیلمه‌كه، كه‌ له‌لایه‌ن حوسێن ئه‌بو شامه‌وه‌ ده‌رهێنرابوو،‌ باس له‌ مافی كه‌لتوری ده‌كات له‌ رێگه‌ی دروستكردنی چیڕۆكی موزیك ژه‌نێك كه‌ ده‌یه‌وێت ده‌نگی پیانۆیه‌كه‌ی ئه‌وه‌نده‌ به‌رز بێت كه‌ بتوانێت رێگه‌ له‌ بیستنی ده‌نگی زۆری ته‌قه‌ی شه‌ڕ بگرێت و دواجاریش توانی پله‌ی دووه‌م به‌ده‌ست بێنێت. فیلمی "بوارێكم بده‌یه‌"ی عومه‌ر یاسینیش كه‌ باس له‌ كوڕێكی زیره‌ك ده‌كات كه‌ چۆن توانیویه‌تی به‌سه‌ر هه‌ژاری و جیاكاریدا زاڵ بێت بۆ ئه‌وه‌ی بخوێنێت، توانی خه‌ڵاتی بڕۆنزی به‌ده‌ست بێنێت.

له‌ وتاری كردنه‌وه‌ی فیستیڤاڵه‌كه‌شدا، خاتو دانێللی بێڵ، به‌رپرسی مافه‌كانی مرۆڤ له‌ عیراق، وتی "فیلمه‌كان باس له‌ ئاڵنگارییه‌ هاوچه‌رخه‌كان ده‌كه‌ن كه‌ له‌ عیراق روبه‌رووی كه‌مینه‌كان ده‌بنه‌وه‌ له‌گه‌ڵ باسكردنی چه‌ندان بابه‌تی تری په‌یوه‌ست به‌ مافه‌كانی مرۆڤه‌‌وه‌ به‌گرتنه‌خۆی بێسه‌روشوێنبوون و جیاكاری و توندوتیژی دژی ژنان و سوكایه‌تیكردن به‌ منداڵ و هه‌ژاری و هه‌روه‌ها نیشاندانی كاریگه‌ریی تیرۆره‌كانی داعشیش. ئه‌وانه‌ نه‌ك هه‌ر چیرۆكی رووت نین و به‌س به‌ڵكوو نیشانده‌ری راسته‌قینه‌ی ژیانی عیراقییه‌كانیشن كه‌ نه‌ك هه‌ر دیمه‌نی زیانه‌ زۆره‌كان و كۆژانه‌ مرۆییه‌كان ده‌خه‌نه‌ڕوو به‌ڵكوو هه‌ڵسانه‌وه‌ و جوانی و به‌هێزیی عیراقییه‌كانیش. ئه‌مانه‌ په‌یامی به‌هێزن كه‌ په‌یوه‌ندیی پته‌ویان به‌ عیراقه‌وه‌ هه‌یه‌ كه‌ ئێستا له‌ قۆناغی راگوزاریی‌ له‌ شه‌ڕه‌وه‌ بۆ ئاشتی دایه‌.

فیستیڤاڵه‌كه‌ له‌لایه‌ن ده‌سته‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ و چه‌ندان دادوه‌ری ناوداری عیراقی و بیانییه‌وه‌ داوه‌ری ده‌كرا وه‌ك نه‌سیر شه‌ممای موزیكژه‌نی به‌ناوبانگی عیراقی و ئینتیشال ته‌میمی، هونه‌رمه‌ندی یونیسكۆ بۆ ئاشتی، چه‌ندان كه‌سایه‌تیی ناسراوی عیراقی له‌ بواری فیستیڤاڵی فیلم و خاتو ئه‌سلی كیسلالی فیلمسازیی به‌رچه‌ڵه‌ك نه‌مساوی.

***************

بۆ زانیاریی زیاتر تكایه‌ په‌یوه‌ندی بكه‌ به‌ به‌ڕێز خالید ده‌هه‌ب جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی یونامی و جێگری وته‌بێژی نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق به‌م ژماره‌ مۆبایله‌ ٠٠٩٦٤٧٩٠١٩٤٠١٤٦ ، و به‌ ئیمێڵی ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی. یان نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی یونامی : ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.

© 2019 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.