یەک شەممە, 26 شوبات 2017 09:32

ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ چاکسازی ماڵی خێزانە عێراقییە گەڕاوەکان دەکات: ڕێنماييى چاکسازی پەناگە بڵاو دەكاتەوە

لە کاتی گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ کۆمەڵگاکانیان، ئاوارە عێراقییەکان ڕووبەڕووی گرفتێکی زۆر دەبنەوە بەهۆی قەیرانەکانی ئێستا، بریتیە لە تێکچوونی ژێرخان و ماڵ و سامان. بەردەوامبوونی نیگەرانی دەربارەی ڕێگەی گەیشتن بە خزمەتگوزاری سەرەتایی کە بریتیە لە هەبوونی ئاوی خواردنەوە، خۆراك، چاودێری تەندروستی، پەناگە و دەرفەتی دەستەبەرکردنی بژێوی.

لەکاتی هەڵسەنگاندنی کۆمەڵگە لە شوێنە گەڕاوەکان لە ژێر دەستی داعشەوە، کارمەندانی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ دیدەنیان کرد لەگەڵ ژمارەیەکی زۆر لە گەڕاوە عێراقییەکان کە ماڵەکانیان تێکچووە و لەلای خزم و دراوسێکان نیشتەجێبوون و هەندێکیان لە ناو خێوەت لە تەنیشت ماڵیان نیشتەجێبوون.

بەهۆی تەنگانە و تێچووی ئاستی ئاوارەبوون وگەڕانەوە، تێچوی چاککردنەوەی ماڵ ڕەنگە بەربەست بێت بۆ زۆربەی خێزانەکان. تێکچوونەکە بریتیە لە ژوری سووتاو، بوونی چاڵ لە بنمیچی خانوو هەروەها ئاومان بەدەست نەدەکەوت.

بۆ وەڵامدانەوەی ئەم پێداویستییانە، ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ چاکسازی ماڵەکانی خێزانە عێراقییە گەڕاوە زیانلێکەوتووەکان دەکات لەڕێگەی پاڵپشتی جێگری ولایەتە یەکگرتووەکان بۆ يارمەتيى كارەساتی بيانى، بۆ ئەوەی خێزانەکان توانای هەستی دڵنیایی یان هەبێت کە بگەڕێنەوە بە شێوەیەکی یەکجارەکی بۆ شوێنیان. 

پرۆژەکە چاکسازی بۆ ماڵە تێکچووەکان یاخود خاپوربووەکان دابین دەکات، بەلایەنی کەم چاکسازییەکە چاککردنەوەی ژوڕێك دەگرێتە خۆ، دانانی دەرگا و پەنجەرە و دامەزراندنی ئاو و ئاوەرۆی بنچینەیی. هەڵبژاردنی خێزانەکان بەپێی بارودۆخی پەناگە و زیانلێکەوتوو دەکرێت، بەتایبەت خێزانەکان کە ئافرەت بەڕێوەبەریانە.

قۆناغی ئێستای پرۆژەکە کە لە کانونی یەکەمی ٢٠١٦ دەستیپێکرد، چاککردنەوەی ٢٠٠ ماڵ لەخۆ دەگرێت لە دیالە هەروەها تیکریت و ئەلعالم و ئەلدور لە سەڵاحەدین کە لە نزیکەی سەدا چل لە کارەکە تەواو بووە. هاوکاری بۆ چاکسازی ماڵە تێکچووەکان بۆ خێزانە گەڕاوەکان لە گەیارەش دابین دەکرێت. پرۆژەی پێشووی جێگری ولایەتە یەکگرتووەکان بۆ يارمەتيى كارەساتی بيانى لە ساڵی ٢٠١٦ بریتیە لە چاکسازی ٤٠٠ ماڵ لە هەمان پارێزگا کە سوودی ٢،٨٠٠ کەسی کرد. 

مەروە و هەر نۆ منداڵی و نەوەکەی و بوکەکەی لە قەزای ئەلدهایمە لە پارێزگای دیالە لە حوزەیرانی ٢٠١٤ ئاوارەبوون، گووتی: " پێش ئاوارەبوونمان ژیانمان زۆر خۆش و جێگیر بوو. ناوچەکەمان بە کشتوکاڵێکی دەوڵەمەندی هەبوو؛ خێزانەکەمان گەنم و شووتییان دەچاند. بەڵام بە ئوتومبیلە بچوکەکەمان هەڵاتین لە کاتی گەیشتنی گروپە چەکدارەکان ودەستپێکردنی شەرو پێکدادن لەگەڵ سوپا، تەنها توانیمان بەتانی و جل وبەرگێکی کەم و بەڵگەنامەکان وخۆراکی بەشی دوو ڕۆژان لەگەڵ خۆمان بهێنین".

" چەند خانوێکمان بەکرێ گرت لەکاتی ئاوارەبوون، بەڵام بەزۆری دەبوایە بار بکەین لە ماڵێک بۆ ماڵێکی تر کە گشت ماڵەکان باڵەخانایەکی تەواو نەکراوە بوو و بێ دەرگا و پەنجەرە بوو. ئوتومبیلەکەمان فرۆشت بۆ دابین کردنی پارە بۆ پێداویستیە سەرەتاییەکان کە بریتیە لە خۆراك و جلو بەرگ و جێگەی نیشتەجێبوون". 

" تا پێشی ئەیلولی ٢٠١٦ هەستی دڵنیابوونمان نەبوو بۆ گەڕانەوەمان بۆ گوندی خۆمان. ماڵەکەمان سووتا بوو بەڵام دەبوایە لە ماڵەکە بمێنین چوونکە هەڵبژاردەیەکی ترمان نەبوو. چی تر ئامرازی کشتوکاڵمان پێ نەما، بۆیە کورە گەورەکەم پلانی کردنەوەی دوکانێکی هەیە لە نزیکی ماڵ، بەڵام ئێستا وەک کارمەندێک بەڕۆژانە کار دەکات هەر کاتێ دەرفەتی کارکردنی بۆ پەیدا بێت، مناڵەکانی ترم تاکو ئێستا دەرفەتی گەڕانەوەیان بۆ خوێندن پەیدا نەبووە".

" ئێمە توانای نوێکردنەوەمان نەبوو، بەڵام ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ حەمام و دیوەخانمانی بۆ نوێ کردەوە. ئەم دیوەخانەی نوێکراوەتەوە ئێمەی بەسەلامەت دەهێلتەوە".

سەرۆکی نێردەی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ لە عێراق تۆماس لۆسەر ڤەیس گوتی: " بەهۆی بەرزبوونەوەی ئاستی گەڕانەوە لە عێراقدا، فراوان کردن و پارەدان بۆ هاوکاری گەڕاوەکان زۆر گرنگە و بەتایبەت پەناگاکان کە پێشینەی سەرەکییە. ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ دڵخۆشە کە پاڵپشتی هەزاران لە خێزانە عێراقییەکان دەکات لەرێگەی پاڵپشتی پەناگاکان بە هاوکاریکردنی حکومەتی عێراقی و پارە بەخشەکان بۆ بەرفراوانکردن و پاڵپشتی کردنی گەڕانەوەیەکی بەردەوامی درێژ خایەن". 

پرۆژەی جێگری ولایەتە یەکگرتووەکان بۆ يارمەتيى كارەساتی بيانی بریتیە لە پەرەپێدانی پەناگاکان بۆ هاوکاری خێزانە ئاوارەکان کە لە باڵەخانانەی تەوا نەکراو، قوتابخانە، باڵەخانانەی ئاینی و پەناگە هەستیارەکان دەژین. لەساڵی ٢٠١٦وە زیاتر لە ٧٠٠ خێزان لە پارێزگاکانی بەغدا و نەجەف و کەربەلا و بابل و قادسیە هەروەها واست سوودیان کرد لە کارکردن و پەرەپێدانی چاکسازی باری ناکاو کە لەلایەن بەڵێندەرەکان و کارمەندانی ڕێکخراوەکە جێبەجێکراوە. قۆناغی ٢٠١٧ی ئەم پرۆژەیە، هاوکاری زیاتر لە ٦٠٠ خێزان دەکات کە لە پەناگەی هەستیار نیشتەجێبوون.

ڕێگەکان بۆ ئەم نوێکردنەوانە لە بڵاوکراوە تازەکانی نێردەی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ کۆکراوەتەوە، "چاکسازی، چاککردنەوە و پەرەپێدانی پەناگەی هەستیار و ماڵە تێکچووەکان". تکایە کلیک بکە بۆ دابەزاندنی ئەم نامیلکەیە:
http://iomiraq.net/reports/rehabilitating-repairing-and-upgrading-critical-shelters-and-damaged-houses-0 

لە ئەنجامی بوونی ئەزموونی کرداری، ئامانجی ئەم نامێلکەیە پێشكەش کردنی ڕێنماييى پەناگە هەنگاو-بە-هەنگاو دەربارەی چاککردنەوە و پەرەپێدانی پەناگەی هەستیار و خانووە تێکچووەکان. زانياريەكان ئاڕاستە دەكرێت لە كۆمەڵگەى يارمەتيى مرۆيى، ئەندامانی كۆمەڵگەى ئاوارەکان و لیژنەی کارکردنی تەكنيكى کامپ.

ئەم تێکستە ڕێنمایی پەرەپێدان دابین دەکات کە پێویستە بۆ پەناگەی هەستیار، بریتیە لە بەشەکانی دیواری ناوەوە، چاککردنەوەی بنمیچ و سەلامەتی کارەبا. ڕێنمایی چاکسازی بۆ ماڵە تێکچووەکان بریتیە لە: زەويى بنميچ و چاك كردنەوەى ديوار، سواغ دان و بۆیە کردن، وگۆرینەوەی وایەری كارەبا.

هەروەک یەك لە گەورەترین هاوبەشانی پەناگە لە عێراقدا، ڕێکخراوی نێودەوەتی کۆچ هاوکاری زیاتر لە ١٠،٠٠٠ خێزانی عێراقی کرد لە ساڵی ٢٠١٦، لە رێگەی پاڵپشتی پەناگەکان کە بریتیە لە پێداویستی ڕێکخستنی پەناگە، ئامرازەکانی پەناگەی باری ناکاو، چاکسازی ماڵەکان و چاککردنەوەی پەناگە هەستیارەکان .

ئاوارەبوون بەردەوامە بەهۆی ئۆپەراسیۆنی موسڵ و ئاوارەبوونی ٣ ملیۆن عێراقی لەسەرتاسەری ووڵاتدا ئەگەرچی هەزاران عێراقی بڕیاری گەڕانەوەیان داوە. بەپێی داتای تۆماری ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ بۆ بەدواداچوونی ئاوارەکان (گەری ٦٥) دیاریکراوە کە زیاتر لە ٣ ملیۆن عێراقی ئاوارەن و زیاتر لە ١.٥ ملیۆن عێراقی گەڕانەوە بۆ شوێنی خۆیان لە ماوەی کانوونی یەکەمی ٢٠١٤ تاکو ناوەراستی شوباتی ٢٠١٧.

ژمارەی ئاستی گەڕانەوە لەسەرتاسەری پارێزگاکانی عێراقدا، بەپێی تۆماری بەدواداچوونی ئاوارەکان (ژمارەی تاکە کەسەکان): لە ئەنبار (٧٠٢،٧٠٠)، سەڵاحەدین (٣٧٥،٠٠٠)، دیالە (٢٠٢،١٠٠)، نەینەوا (١٨٦،٣٠٠)، بەغدا (٣١،٠٠٠)، هەولێر (٢٩،٠٠٠)، کەرکوک (٣،٤٠٠). ئەم ژمارانە روومالی ئاستی گەڕانەوە لە ماوەی ١٦ی شوبات دەکات، کە بەرزبوونەوەیەك دیاری دەکات بەراوردی داتای تۆماری پێشوو (ئاستی گەڕانەوە لە ماوەی ٢ی شوبات) بۆ زیاتر لە ٣٢،٧٠٠ کەس لە پارێزگای ئەنبار، ١٧،٨٠٠ کەس لە نەینەوا و ٨٠٠ کەس لە دیالە.

زیاتر لە ١٦١،٠٠٠عێراقی ئاوارەبوون بەهۆی ئۆپەراسیۆنی سەربازی موسڵ کە لە ١٧ی تشرینی یەکەم دەستیپێکرد. سەرجەمی نزیکەی ٢٢٤،٠٠٠ کەس بەهۆی ئۆپەراسیۆنی سەربازی موسڵ ئاوارە بوون؛ لە هەمان کاتدا زیاتر لە ٦٢،٠٠٠ کەس گەڕانەوە بۆ ناوچەکانیان. زۆربەی ئاوارەکانی ئێستا (زیاتر لە ١٥٠،٠٠٠) لە ناو پارێزگای موسڵن.

ژمارەی ئاوارەکان بەهۆی ئۆپراسیۆنی موسڵ بەپێی تۆماری بەدواداچوونی ئاوارەکان و باری ناکاو لێرە بەدەست دەکەوێت: 
http://iraqdtm.iom.int/EmergencyTracking.aspx

دواترین راپۆرت و داتای تۆماری بەدواداچوونی ئاوارەکان لەسەر ڕەوتی ئاوارەبوون و گەڕانەوە لەسەرتاسەری عێراقدا لە وێبسایتی تۆماری بەدواداچوونی ئاوارەکان بەدەست دەکەوێت:
http://iraqdtm.iom.int 

تكايە كليك بكە بۆ دابەزاندنی دواترين:

پەڕەی ڕاستی تۆماری بەدواداچوونی ئاوارەکان # ١٧ (٢٣ی شوبات):
https://www.iom.int/sites/default/files/press_release/file/IOM_Iraq-DTM-Mosul_Operations_Factsheet17.pdf 

تێروانینێکی خێرای تۆماری بەدواداچوونی ئاوارەکان (٢٣ی شوبات):
https://www.iom.int/sites/default/files/press_release/file/IOM_Iraq-DTM-Mosul_Operations_Snapshot_Feb23.pdf 

لێکۆڵینەوەی ئاوارەبوونی ڕێڕەوی موسڵ تایبەتە بە تۆماری بەدواداچوونی ئاوارەکان (٢٠ی شوبات):

https://www.iom.int/sites/default/files/press_release/file/IOM_Iraq-DTM-Mosul_Corridor_IDP_Analysis_Feb20.pdf 

بۆ زانیاری زیاتر، تکایە پەیوەندی بە ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچی عێراق بکە:
ساندرا بلاک، ئیمێل:  ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.  ژمارەی: ٩٦٤٧٥١٢٣٤٢٥٥٠+
هالە جابر، ئیمێل:  ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی. ، ژمارەی: ٩٦٤٧٥١٧٤٠١٦٥٤+