چوار شەممە, 20 ئازار 2019 23:42

په‌یامی پیرۆزبایی نه‌ورۆزی خاتو جینین‌ هێنیس پلاسخارت، نوێنه‌ری سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق، بۆ ته‌واوی خه‌ڵكی عیراق و هه‌رێمی كوردستان

نه‌ورۆز ئه‌و كاته‌یه‌ كه‌ خه‌ڵكانێكی زۆر له‌سه‌رتاسه‌ری جیهاندا هیواكانیان له‌ یه‌كه‌م رۆژی وه‌رزی به‌هاردا تازه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌ و ئاهه‌نگی كه‌لتوری و نه‌ته‌وه‌یی ده‌گێڕن.

رۆژی جیهانیی نه‌ورۆز له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كانه‌وه‌ له‌ساڵی ٢٠١٠ وه‌ دانی پێدانراوه‌ بۆ گه‌شه‌دان به‌ به‌هاكانی ئاشتی و هاوپشتی له‌ نێوان نه‌وه‌ و كۆمه‌ڵگا و هه‌رێمه‌كاندا.

به‌م بۆنه‌وه‌ من به‌ ناوی خانه‌واده‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ عیراق هیوای نه‌ورۆزیكێ خۆش و ئاسووده‌تان بۆ ده‌خوازم و زۆریش هیوادارم كه‌ گیانی نه‌ورۆز به‌رده‌وام ببێته‌ مایه‌ی نه‌هێشتنی ناكۆكیه‌كان له‌ پێناو گه‌شه‌دان به‌ هه‌ستی متمانه‌ و شانازی له‌ وڵاتدا.

له‌لایه‌كی تریشه‌وه‌، ‌‌عیراق بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت به‌هێزتر سه‌رله‌نوێ هه‌ڵسێته‌وه پێویستی به‌ تازه‌كردنه‌وه‌ی گیانی نیشتمانپه‌روه‌ری هه‌یه‌.

نه‌ورۆز پیرۆز بێت

https://youtu.be/q1MOyJfKiBc